Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:50

لە بنەسڵاوە بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقییەوە

دوو هاووڵاتی برینداربوون
کوردستان TV
#7
100%

بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی برینداربوون.

په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: لە شارۆچکەی بنەسڵاوە لە هەولێر بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە و به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دوو هاووڵاتی برینداربوونه‌.

راشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ دوێنی له‌ پارێزگای سلێمانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆی كاتژمێر چوار بۆمبێكی لكێنراوه‌ی پێدا ده‌ته‌قێته‌وه‌.

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر راگەیاند، ئەمڕۆ بۆمبێكی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری هایۆندا تەقییەوەو بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە ده‌ستی پێكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.