Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:06

مه‌عسوم و عه‌بادی و جبووری رێککه‌وتوون بوددجه‌ په‌سند بکرێت

گفتوگۆیان له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كردووه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌سه‌ر ره‌شنووسێك رێككه‌وتون كه‌ كۆتایی به‌ كێشه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ په‌سند كردنی بوددجه‌ی ساڵی 2018 بێنن.

به‌ پێی هه‌واڵێكی تۆڕی مه‌وقیفی عێراقی كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك ده‌ستی كه‌وتووه‌، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌سه‌ر ره‌شنووسێك رێككه‌وتون كه‌ كۆتایی به‌ كێشه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ په‌سند كردنی بوددجه‌ی ساڵی 2018 دێنێت.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌لیم جبووری،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،گفتوگۆیان له‌ باره‌ی بوددجه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ درێژه‌ی لێداوانه‌كه‌یدا ده‌شڵێ: هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق رێككه‌وتوون له‌ میانه‌ی دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراق بوددجه‌ی ساڵی 2018 په‌سند بكه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.