Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:36

داعش هێرشى کرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و ئامر فه‌جێکى حه‌شد کوژرا

له‌ سنووری داقووق چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و برینداربوون
کوردستان TV
100%

له‌ سنووری شارۆچكه‌ی داقووقی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكى چه‌كدارانى داعشدا، چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/2/2018، بۆ میدیا عێراقییه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزێكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نێوان شارۆچكه‌ی داقووق و گوندی به‌شیری سه‌ر به‌ شاره‌دێی تازه‌، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراو و سێ چه‌كداری دیكه‌شیان برینداربوون.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى كه‌ركووك" رایگه‌یاند ئه‌مرۆ چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى ژماره‌یه‌ك میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و به‌هۆیه‌وه‌ ئامر فه‌وجى به‌شیرى حه‌شدى شه‌عبى به‌ ناوى (نه‌شئه‌ت موحسین عه‌لى) كوژراو یه‌كێك له‌ چه‌كدارانى حه‌شد به‌ ناوى (قاسم شه‌مسه‌دین) برینداربوو. هه‌روه‌ها له‌م هێرشه‌دا 8 چه‌كدارى تیرۆریستى داعشیش كوژران.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.