Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 12:29

پرسی تەعریبی کەرکووک دەگەیەنرێتە پەرلەمانی ئەورووپا

نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەورووپا ڕاگەیاندراوێكى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشكراى ده‌كات" بە ئامانجی ورووژاندنی پرسی ڕەوشی نالەباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و سەرهەڵدانی پرۆسەی بە عەرەبکردن لە کەرکووک و شوێنەکانی دیکە، لەگەڵ شاندێک نوێنەرایەتی زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆمان لە پەرلەمانی ئەورووپا ئەنجام دا".

نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "دیپلۆماتکارانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسل چاویان بە (دانپرێدا) پەرلەمانتاری و ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی فراکسیۆنی پارتە مەسیحییەکان لە لێژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا کەوتووە کە گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمانی ئەورووپایە، هەروەها لەگەڵ پەرلەمانتار (باربارا لۆخیلەر) ڕێکخەری فراکسیۆنی پارتە سەوزەکان لە لێژنەی کاروباری دەرەوە و مافی مرۆڤی  پەرلەمانی ئەورووپا کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی لە هەردوو لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئەورووپا دانیشتنیان کردووە".

نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد: "لە کاتی سەردانەکانیان بۆ لای ئەو بەرپرسانە ڕەوشی نائاسایی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی تەعریبکردن لەو ناوچانەیان باس کردووە، هەروەها ئاماژەمان بە هەموو ئەو ڕێوشوێن و پێشێلکارییە دەستووریانەی حکوومەتی عێراق لەلایەک و حەشدی شەعبی لەلایەکی دیکە کردووە کە بەمەبەستی گۆڕێنی دیموگرافیای کەرکووک دەوروبەر کە ئەنجامیان داوە".

ئاژگەی لە درێژەدا نوسیوویەتی: "تەوەرێکی دیکەی گرنگ لە گفتوگۆکان باسکردنی پرسی سزادانی گەلی کوردستان و داخستنی فڕۆکەخانەکان و نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بوو، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئەورووپا لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.