Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:44

ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل: حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژیی ئەمریکایە

رۆژی 14/2/2018 ژەنەڕاڵ جۆزیڤ ڤۆتێڵ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا بە گرنگییەوە باسی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی وڵاتەکەی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل سوپاسی ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ كرد كه‌ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رباز و مه‌شقكارانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپات كرده‌وه‌. به‌ڕێزیان پشتگیرى و خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بە گرنگییەوە باسی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی وڵاتەکەی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژیی ئەمریکایە. لەبارەی رەوشی رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی داعش هەیە.

ژەنەڕاڵ جۆزیڤ ڤۆتێڵ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئەندامانی لیژنەی کاروباری سەربازیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی راگەیاندووە: حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژیی ئەمریکایە. چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداشی بە گرنگ ناوبردووە.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا راشیگەیاندووە، دانوستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکانیان گرنگن، ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە پرسی ناوچە جێناکۆکەکان (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان) بەهۆی دابەشبوونە نێوخۆییەکانی نێو عێراقەوە زیاتر لەوەی ئێستا ئاڵۆزتر نابێت.

پێشتر له‌ ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 14/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ژه‌نه‌راڵ جین جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكی كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی سەربازی و ئـەمنیی عیراق و هەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش خرایە بەر باس، هەروەها دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیداره‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ به‌غدا و داڤۆس تاوتوێ كرا و هیوایان خواست هه‌ردوولا بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌واوى كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق‌.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیرى و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا و دابینكردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و مه‌شق و ڕاهێنانى بۆ پێشمه‌رگه‌ كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.