Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:44

هاووڵاتیانی هه‌ولێری پایته‌خت، سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران له‌ بارزان ده‌که‌ن

له‌ ته‌مه‌نی (3)ساڵیدا له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شێخ عبدولسه‌لامی برا گه‌وره‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

له‌ یادی كۆچی دوایى رێبه‌ر و باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد مه‌لا مسته‌فای بارزانی ، ساڵانه‌ خه‌لكێكی زۆر له‌پایته‌خت و شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان و له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سۆز و په‌یمانی كوردایه‌تی سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران له‌ بارزان ده‌كه‌ن .

ئه‌مڕۆ هاووڵاتیانى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌ گشت چین توێژه‌ جیاجیاكانییه‌وه‌ به‌ مه‌ستى تازه‌ كردنه‌وه‌ى به‌ڵینى خه‌بات كردن له‌ سه‌ر رێبازى پیرۆزى بارزانى كه‌ خۆى له‌ كوردایه‌ى و كوردستانى بوون ده‌بینێته‌وه‌ دووپات كرده‌وه‌ و له‌ یادى كۆچى بارزانى نه‌مردا چه‌پكه‌ گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕى نه‌مران له‌ گوندى بارزان دانا، هه‌روه‌ها به‌ڵێنى وه‌فاو به‌ئه‌مه‌كى خۆیان له‌ حزورى گڵكۆى نه‌مران دووپات كرده‌وه‌

له‌ 1/3 هه‌موو ساڵێكدا هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان به‌ پێى به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌ رێپێوان به‌ره‌و مه‌زارى نه‌مران ده‌چن و تاجه‌گوڵینه‌ى رێز و وه‌فا ده‌كه‌نه‌ دیارى و فاتیحه‌ و نزا بۆ گیانى نه‌مران ده‌خوێنن ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كوردانى پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان كه‌ ساڵانه‌ سنووره‌كان تێده‌په‌ڕێنن و به‌ره‌و  بارزانى مه‌ڵبه‌ندى كوردایه‌تى ده‌چن وه‌ك رێبه‌ر و سومبلى رزگارى خوازى گه‌لى كورد و كوردستان رێز و وه‌فا ده‌نوێنن

مسته‌فا بارزانی كوری شێخ محه‌مه‌د بارزانییه‌ له‌ گوندی بارزان له‌ 14 ئاداری ساڵی 1903 له‌ دایك بووه‌.

له‌ ته‌مه‌نی 3 سالیدا له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌ له‌ دوای جوڵانه‌وه‌ى بارزان، له‌گه‌ڵ شێخ عبدولسه‌لامی برا گه‌وره‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت و مسته‌فا بارزانی له‌گه‌ڵ دایكى له‌ موسڵ ده‌خرێنه‌ زیندان ، شێخ عه‌بدولسه‌لام له‌ سێداره‌ ده‌درێت، له‌دواى ئه‌ویش مه‌لامسته‌فاى بارزانى ده‌بێته‌ قوتابى شێخ ئه‌حمه‌دى براگه‌وره‌ى وه‌ك مامۆستایه‌ك رێنمایى و پاڵپشتى لىَ ده‌كات 

جه‌نه‌راڵ مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌ نێوان ساڵانی 1931-1932سه‌په‌رشتی هێزێكی بارزانییه‌كان ده‌كات بو به‌رگریكردن له‌ میحوه‌ری مێرگه‌ سۆر- شێروان له‌و شه‌ره‌دا به‌هۆی چاپوكی و لێزانییه‌وه‌ توانی ناوبانگێكی زۆر په‌یدا بكات و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بێنێ.

مسته‌فا بارزانی هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ پێناو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یى و رزگاری گه‌لی كوردستان به‌خشی تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نیشی بیری و فكری هه‌ر لای نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه‌

جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی به‌هوی لێزانی و زیره‌كایه‌تی و مل كه‌چ نه‌كردنی بۆ دوژمنانی گه‌لی كورد دوو جار له‌ هه‌وڵی تیرۆركردن رزگاری بووه‌ ؛ یه‌كێكیان له‌ 29 ته‌موزی ساڵی 1971 ؛ دووه‌میشیان له‌ 16 ته‌مموزی ساڵی 1972 كه‌ هه‌ردوو جاره‌كه‌ بارزانی نه‌مر وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك له‌و پیلانه‌ مه‌ترسییه‌ی دوژمنانی كورد و كوردستان رزگار بووه‌.

له‌ ساڵی 1975 به‌هۆی رێككه‌وتنی شای ئێران و سه‌ددام حوسێنه‌وه‌ شوره‌شی ئه‌یلول توشی نسكۆ هات و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ بارزانی و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی شوره‌شه‌كه‌ رێگه‌ی ئاواره‌ییان هه‌ڵبژارد.

جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی بو  دواجار له‌ ئازاری ساڵی 1979 له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا كۆچی دوای كرد و له‌ سه‌ر وه‌سییه‌تی خۆی له‌ شاری (شنۆ)ی روژهه‌ڵاتی كوردستان ؛ له‌ سه‌ر سنوری باشووری كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى كوردستا به‌ خاك سپێردرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.