Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:25

9 ملیۆن و 800 هه‌زار دیناری مووچه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌یه‌ک دزرا

داوايان كردووه‌ وه‌رگرتنی مووچه‌ی مامۆستایان له‌ رێگای كارتی زیره‌كه‌وه‌ بێت
کوردستان TV
100%

چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌نێو خه‌زێنه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی حكومی مووچه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌یه‌كی خوێندنی ناوه‌ندییان دزی.

باسم قه‌ترانی، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای به‌سره‌ به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو كه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری سیارتۆیان پێبووه‌ هه‌ڵساون به‌ دزینی مووچه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌ی به‌شیری ناوه‌ندی كوران كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی حه‌مدان له‌ قه‌زای ئه‌بی خه‌سیب.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا كردووه‌ كه‌ كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌نێو خه‌زێنه‌ی قوتابخانه‌كه‌ دزراوه‌ ده‌گاته‌ 9 ملیۆن و 800 هه‌زار دیناری عێراقی.

قه‌ترانی ده‌شڵێ: بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ نه‌بینه‌وه‌، داوامان كردووه‌ وه‌رگرتنی مووچه‌ی مامۆستایان له‌ رێگای كارتی زیره‌كه‌وه‌ بێت، نه‌ك له‌ رێگای گواستنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ بانكه‌كانه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌كان.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.