شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە ، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر گوندی ئۆمەرا لە ناحیەی شەڕای كانتۆنی عەفرین ئەنجامداوەو گوندەكەیان لە ژێر دەستی سوپای توركیا رزگاركردووە .
شه‌وی رابردوو شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی ئومه‌را له ناحیه‌ی شه‌ڕای ناوچه‌ی عه‌فرین كۆنترۆڵیان كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار كه نزیكه له یه‌په‌گه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن "یه‌په‌ژه" شه‌وی له ئۆپراسیۆنێكی كاریگه‌ردا گوندی ئومه‌را و گردێكی پشتی گونده‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه گرده‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكردووه‌و پاشان به‌ره‌و گونده رۆیشتوون و خستوویانه‌ته‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان.
پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو سوپای توركیا توانیان گوندی ئۆمەرا لە ناحیەی شەڕای كانتۆنی عەفرین داگیربكەن ، شەوی رابردوو شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر گوندەكە ئەنجامدا ، گوندەكەیان لە ژێر دەستی سوپای توركیا رزگاركرد، ئەمەش پاش ئەوە دێت سوپای توركیا 39 رۆژە لەشكركێشییەكانی سەر عەفرین بەردەوامە، شەڕو پێكدادان لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەز و سوپای توركیا بەردەوامی هەیە.
پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو سوپای توركیا دەستیان بەسەر گوندی ئۆمەرادا گردت ، هاوڵاتییانی گوندەكەش هەڵهاتن لە دەست چەكدارانی سوپای توركیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.