كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ پەسەندكردنی چەند ماددەیەكی دیكەی پڕۆژەیاسای چاكسازی خانەنشینی بەردەوام بوو 3 ماددەی دیکە پهسندكرا.
ئەمڕۆش دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی له خانهنشینی، مووچه، دهرماڵه بەردەوام بوو و لە 23 ماددەی پڕۆژەیاساکە 11 ماددە پەسندکراون.
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان 3 ماددەی دیکەی لە پڕۆژەیاسای چاکسازی مووچە و دەرماڵەی خانەنشینان پەسندکرد، ئەویش ماددەکانی (9- 10- 11)یە.
لە ماددەی 9دا باسی رێکخستنەوەی یەکەکانی ژمێریاری لە گەشت یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکان دەکات ، هەموو رێکدەخرێنەوە لە یەکەیەکدا بەناوی ژمێریاری سەربازی کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.
لەكۆبوونەوەی دوێنێ پەرلەمانی كوردستاندا كە تایبەت بوو بەگفتوگۆی پڕۆژە یاسای چاكسازیی مووچە و خانەنشین و ئیمتیازات، ئەو بڕگەیە پەسەندكرا كە باس لەموچەی خانەنشینی دەكات، بڕیارە لەرۆژانی ئایندەشدا گفتوگۆكان لەبارەی ئەو پرۆژە یاسایەوە بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.