Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:45

ده‌رهێنه‌ری لوبنانی جۆرج بوعه‌بدۆ له‌ هه‌ولێره‌

به‌مه‌به‌ستی وێنه‌گرتنی گۆرانی (جه‌ژنت پیرۆز بێ كوردستان)
کوردستان TV
100%


ده‌رهێنه‌ری ناسراوی لوبنانی جۆرج بوعه‌بدۆ له‌ ئێستادا له‌ كوردستانه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارێكی هونه‌ری بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌، ده‌رهێنه‌ری لوبنانی جۆرج بوعه‌بدۆ میوانی شاری هه‌ولێره‌، به‌مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن و كلیپ كردنی گۆرانییه‌ك بۆ خاتوو هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌ناوی (جه‌ژنت پیرۆز بێ كوردستان)، كه‌ گۆرانییه‌كه‌ به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، ئاوازی ئه‌م گۆرانییه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر دایناوه‌ و هۆنراوه‌كه‌شی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ كه‌ریم عیراقی نووسیویه‌تی، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م گۆرانییه‌ دوای مۆنتاژكردنی له‌ وڵاتی لوبنان، له‌ مانگی ئادار له‌ كه‌ناڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوببێته‌وه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، جۆرج بوعه‌بدۆ چه‌ندین بیرۆكه‌ی وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌م گۆرانییه‌ داناوه‌، له‌وانه‌ كلیپی گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ له‌سه‌ر قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر به‌ به‌شداری تیپی هه‌ڵپه‌ركێی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وێنه‌ بگرێت، له‌گه‌ڵ دانانی وێنه‌كانی شوێنه‌وارو كلتووری هه‌رێمی كوردستان، كه‌ پێشبینی ده‌كرێ وه‌ك كلیپێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌ربكه‌وێت.

جێی باسه‌، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ سێیه‌م كاری هونه‌ری پێكه‌وه‌یی نێوان ده‌رهێنه‌ر جۆرج بوعه‌بدۆ و هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ره‌، كه‌ پێشتر له‌ گۆرانی (خلی ایدك بایدی) پێكه‌وه‌ كاریان كردووه‌و كلیپه‌كه‌ش له‌ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بییه‌ به‌ناوبانگه‌كان بڵاوبۆوه‌، دواتریش گۆرانییه‌كیان له‌سه‌ر جه‌ژنی سوپای لوبنان به‌رهه‌مهێنا بوو.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.