Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:18

به‌ ڤیدیۆ.. ساڵح موسلیم ئازاد کرا

دوای دادگایی كردنی له‌ چیك
کوردستان TV
100%

خالید عه‌لی، په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: داوای دادگایی كردنی ساڵح موسلیم له‌لایه‌ن دادگای پراگی پایته‌ختی چیكه‌وه‌ ئازاد كرا.

دوای به‌دوای بریاره‌كه‌ش باڵیۆزی توركیا له‌ چیك رایگه‌یاند: بریاری ئازادكردنی ساڵح موسلیم  پێشێلكردنی رێككه‌وتنامه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانبارانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و بریاره‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان چیك و توركیا ده‌بێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ پراگی پایته‌ختی چیك ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) له‌سه‌ر داوای پێشوه‌خته‌ی توركیا ده‌ستگیركراو دوایی دادگاییكردنیشی ئه‌مرۆ ئازاد كرا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.