Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:23

ئه‌مشه‌و ئیسپانیۆل میوانداری ریال مه‌درید ده‌کات

هه‌ردوو یانه‌ له‌رووبه‌رونه‌وه‌ى یه‌كتر ئامانجیانه‌ سه‌ركه‌وتووبن
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید یاری میوانى ئیسپانیۆل ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌هه‌فته‌ى 26ی خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیادا له‌گه‌رێكى ترى ئه‌م خوله‌دا دوو یاری تر به‌رێوه‌ده‌چێـت له‌گرنگترین یاریه‌كانى ئه‌مشه‌ودا له‌كاتژمێر 10ى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر   یانه‌ى ئیسپانیۆل میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات .

ریال مه‌درید ده‌ستپێكى یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى له‌خولدا به‌ئاستێكى خراپدا تێپه‌ڕاندووه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی له‌ده‌ست دانى خال و دوركه‌وتنه‌وه‌ى له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خول به‌راده‌یه‌ك كه‌یانه‌ ركابه‌ره‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌جیاوازى خالێكى باش  له‌پێشییه‌تى .

له‌ئێستاشدا ریال مه‌درید له‌ریزبه‌ندى خول له‌ پله‌ى سێیه‌مدا به‌كۆكردنه‌وه‌ى 51 خال یانه‌ى ئیسپانیۆل كه‌ ئه‌مشه‌و میواندارى مه‌درید ده‌كات یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌ریزبه‌ندى خول له‌پله‌ى یانزه‌یه‌مدا خاوه‌ن 28 خاله‌ .

هه‌ردوو یانه‌ له‌رووبه‌رونه‌وه‌ى یه‌كتر ئامانجیانه‌ سه‌ركه‌وتووبن له‌یاریه‌كه‌ تایبه‌ت ریال مه‌درید كه‌ هه‌وڵى ئه‌م یانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ بگات به‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خول .

هه‌ر له‌درێژه‌ى یاریه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گیرۆنا میواندارى سێلتا ڤیگۆ ده‌كات له‌كاتژمێر  11:30 خوله‌كى شه‌و به‌كاتى  هه‌ولێر.

پێكهاته‌ى پێشبینكراوى هه‌ردوو یانه‌ پێشبینى ده‌كرێ به‌م پێكهاته‌یه‌ رووبه‌رووى یه‌كتر ببنه‌وه‌  وه‌ك له‌وێنه‌كه‌ ئاماژه‌ى پێدراوه‌ .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.