Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:57

سعودیه‌ ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی له‌ پۆسته‌کانیان دوورخسته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی دیكه‌ شوێنی ئه‌وان پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

شای سعوودیه‌، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز زنجیره‌یه‌ك فه‌رمانی به‌ ئامانجی پێشخستنی وه‌زاره‌تی به‌رگری و لابردن و دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵا له‌ هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ركرد.

ئاژانسی هه‌واڵیی سعوودیه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، شا سه‌لمان زنجیره‌یه‌ك فه‌رمانی شاهانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ لابردنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ و ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی دیكه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانده‌ی دیكه‌ ده‌ركردووه‌.

به‌ پێی ئاژانسه‌كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی، فه‌ریق روكن محه‌مه‌د بن عه‌وز سحێم و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، فه‌ریق یه‌كه‌م روكن، عه‌بدولره‌حمان بن ساڵح بنیان له‌ پۆسته‌كانیان لادراون و خانه‌نشین كراون.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.