Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 10:50

دژ به‌ PKK عه‌بادی رێگه‌ به‌ تورکیا ده‌دات خاکی عێراق به‌کاربهێنێت

به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی عێراق: عه‌بادی رێی داوه‌ به‌ توركیا خاكى عێراق بۆ لێدان له‌ په‌كه‌كه‌ به‌كاربهێنێت
دژ به‌ PKK عه‌بادی رێگه‌ به‌ توركیا ده‌دات خاكی عێراق به‌كار بهێنێت
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی عێراقی رایگه‌یاند: كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ توركیا ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی دژ به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل و سنووری نێوان عێراق و توركیا ئه‌نجام بدات وه‌ك مافێكی به‌رگریكردن له‌ خۆی، ئه‌مه‌ش وایكرد سوپای توركیا به‌ قووڵیی ئه‌م دوو ناوچه‌یه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری (عه‌ره‌بی جه‌دید) ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی عێراقی ده‌ڵێ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ روانگه‌ی به‌رگریكردن له‌ خۆی، رێی داوه‌ به‌ توركیا كه‌ خاكی عێراق بۆ لێدان له‌ په‌كه‌كه‌ به‌كار بهێنێت.

جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر په‌رله‌مانتاری عێراقی نزیك له‌ عه‌بادی ئاشكرای كرد،  حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ توركیا كۆكه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ باكووری عێراق ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێی داوه‌ توركیا بێته‌ ناو خاكی عێراق بۆ لێدانی په‌كه‌كه‌ .

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ جووڵه‌ی سوپای توركیا بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی به‌غدا بێت.  


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.