Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:33

ئاگربه‌ستى سوریا عه‌فرینیش ده‌گرێته‌وه‌

ئیمانوێل ماكرۆن و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
کوردستان TV
100%

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى فه‌ره‌نساوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونێدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بارودۆخى سوریا و بڕیارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربه‌ست تاوتوێ كردووه‌.

ماكرۆن به‌ ئه‌ردۆغانى وتووه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربه‌ست له‌ سوریا هه‌موو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ هه‌روه‌ك عه‌فرینیش، هه‌روه‌ها وتویه‌تی ده‌بێت پابه‌ندى ئاگربه‌سته‌كه‌ ببن و رێز له‌ بڕیاره‌كه‌ بگرن.

هه‌ر به‌ به‌گوێره‌ى لێدوانى سه‌رۆكایه‌تى فه‌ره‌نسا بۆ ئاژانسى سپوتنیكى روسیا، ماكرۆن له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى جه‌ختى له‌وه‌ كردۆته‌وه‌، ئاگربه‌سته‌كه‌ به‌بێ دواخستن كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ر شوێنێك و له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌بێت .

ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 25ـی شوباتى 2018 به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی بۆ زیانلێكه‌وتوانى بۆمبارانه‌كانى سوریا، بڕیارى ئاگربه‌ستى بۆ ماوه‌ى 30 ڕۆژ ڕاگه‌یاند.


وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز 
 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.