Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:34

به‌ ڤیدیۆ.. چرکه‌ ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین

له‌ گوندی مه‌سكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی راجۆ
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژنسی هاوار شه‌ڕڤانان ئێواره‌ی دوێنێ توانیویانه‌ دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی سوپای و توركیاو هاوكاره‌كانیان له‌ گوندی مه‌سكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی راجۆ بكه‌نه‌ ئامانج.

له‌ئه‌نجامدا توانراوه‌ دوو ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كه‌ تێك بشكێنن، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كانی نێو ئه‌م دوو ئۆتۆمبێله‌ نه‌زاندراوه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌ومه‌به‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌ی 30 رۆژی بۆ راگرتنی ئاگربه‌ست له‌ سوریا په‌سندكرد، كه‌چی سوپای توركیا له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌،له‌ هه‌مانكاتیشدا ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا  به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا راگه‌یاندووه‌: ئاگربه‌سته‌كه‌ مرۆییه‌ هه‌موو سوریا ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌بێ دواكه‌وتن جێبه‌جێی بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ماكرۆن حكومه‌تی سوریای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامبوون.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.