Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:19

 به‌ ڤیدیۆ زیاتر له‌ 60 ساڵه‌ له‌ناو ده‌زگایه‌کی ئاسن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات

هه‌موو قۆناغه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو كرد
کوردستان TV
100%

هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به‌ناوی(پۆڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر ) هه‌رله‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا تووشی جۆره‌ ڤایرۆسێك ده‌بێت به‌ناوی (بولیو) كه‌ مرۆڤ تووشی‌ ئیفلیجبوونی ماسولكه‌كان و لاوازبوونیان ده‌كات، پۆڵ  زیاتر له‌ 60 ساڵه‌ له‌ناو ده‌زگاییه‌كی ئاسنی هه‌ناسه‌داندا ده‌ژیت  .

ئه‌و ده‌زگا ئاسنه‌ به‌شێوازێك دروستكراوه‌، نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌موو جه‌سته‌ی له‌ناو ده‌زگاكه‌ ده‌بێت ته‌نیا سه‌ری نه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، له‌ناوه‌وه‌ لای ملی تا خواره‌وه‌ی به‌ جۆره‌ به‌رگێك داپۆشراوه‌ كه‌ توانای كشانی هه‌یه‌ و رێگه‌نادات هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ بێته‌ ژووره‌وه‌.

مرۆڤ ده‌بێ وه‌كو پۆڵ به‌ هیوا بژیت هه‌رده‌م له‌ كۆشش بێت سه‌یر كه‌ن پۆڵ تاكو ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ 70 ساڵیش ته‌واوی ژیان له‌ناو ئه‌و ئامێره‌دا به‌سه‌ر برد به‌ڵام بێ هیوا نه‌بوو هه‌رچه‌نده‌ ژیانی به‌ ناخۆشترین ساته‌كانی به‌سه‌ر بردووه‌  كه‌چی، له‌ پرۆسه‌ی خوێندنیش دانه‌بڕاهه‌موو قۆناغه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو كرد  تا گه‌یشته‌ زانكۆ و به‌شی یاسای ته‌واو كرد.

شایانی باسه‌  له‌و كاته‌ی له‌ ساڵی 2015 پارچه‌یه‌كی ده‌زگاكه‌ی  به‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆر كۆنه‌ له‌ ساڵی 1960 دورستكرا وه‌ له‌ كاركردن وه‌ستا هیچ كارگه‌یه‌كیش ئه‌م ده‌زگاییه‌  به‌رهه‌م ناهێنێت  بۆیه‌ پوڵ ،له‌رێگه‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی كه‌ له‌ یوتیوب بڵاویده‌كاته‌وه‌، هانا بۆ هه‌ر كه‌سێك  ده‌بات ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌زگاكه‌ی بۆ چاك بكه‌نه‌وه‌  

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆكه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ژینگه‌یی له‌ ئه‌مریكا، ئامێره‌كه‌ی بۆچاك ده‌كاته‌وه‌ ،ژیان بۆ پۆل ده‌گه‌رێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / مه‌غرب ڤیدیۆ

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.