Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:04

مۆگرینی: نیگه‌رانن له‌و هێرشانه‌ی تورکیا بۆ سەر عەفرین

مۆگرینی: نیگەرانی خۆیان به‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

فێدریكا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ بڕۆسكل سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سەر شاری عه‌فرین رایگه‌یاند، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌و هێرشانه‌ی توركیا بۆ سەر عەفرین و نیگەرانییەكانی خۆیان به‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یاندووه‌.

فێدریكا مۆگرینی وتیشى" ئێمه‌ له‌مێژه‌ نیگه‌رانی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ راگه‌یاندووه‌ و ئه‌و نیگه‌رانیانه‌شمان گه‌یاندووەته‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری سووریا".

وتیشی: "توركیا وه‌كو یه‌كێك له‌ كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان لە دانووستانه‌كانی ئاستانا له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران، به‌رپرسیاریه‌تی زیاتری له‌سه‌ر شانه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی ئاگربه‌ست له‌ته‌واوی سووریا جێبه‌جێ بكرێت".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.