Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:01

سکرتێری گشتی UN: ده‌بێت ئه‌و دۆزه‌خه‌ى سووریا بوه‌ستێندرێت

ناوبراو داوای ڕاستەخۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکات له‌ سووریا
کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگه‌یاند، داوای ڕاستەخۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکات، لەنێوان ڕژێمی سوریاو سوپای ئازاد و وتی"ده‌بێت ئه‌و دۆزه‌خه‌ بوه‌ستێندرێت". 

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە حیزب و گروپە چەکدارەکانى سووریا كرد هاوڵاتیانی مەدەنی و نەخۆشخانە و قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان نەکەنە ئامانج، شەڕ لەو ناوچانە دووربخەنەوە. 

لە هەفتەی رابردووه‌وه‌ ڕژێمی سووریا، دەستی بەبۆردومانی غوتە کردووەته‌وه‌، 400 هەزار هاوڵاتی له‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕدان، تا ئێستا داواكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئاگربه‌ست له‌ سووریا جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.