Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 07:01

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا له‌مه‌ر ئاگربه‌ستى سووریا کۆده‌بنه‌وه‌

ڕەوشی ژیانی خەڵکی لێقەوماو و خەڵکی سڤیل تاوتوێده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

بەپێی سه‌رچاوه‌ میدیاکانی ئەڵمانیا، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمڕۆ دووشەممە 2018/2/26 لە برۆکسل کۆدەبنەوە ، تاکو دۆخی شەڕ و ناوچە جەنگییەکان پاش بڕیاری ئاگربەستی یەک مانگە، لە سووریا تاوتوێ بکەن.

بەپێی زانیارییەکان تەوەرەکانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەری وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێی ڕەوشی ژیانی خەڵکی لێقەوماو و خەڵکی سڤیل، هەروەها گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانە بۆ ناوچە جەنگییەکان ده‌كرێت.

سەرەڕای ئەوەی کە شەوی شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ئاگربەستی یەک مانگەی لە سووریا پەسەند کرد، بەڵام شەوی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی سووریا لە هێرش بۆ سەر ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق بەردەوام بوون و لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە 500 کەس کوژراون.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.