Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:52

زانایه‌کى عێراقى که‌ پێشتر گوتبووى ”کورد مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات“ کۆچى دوایی کرد

فالح عەبدولجەبار، زانای کۆمەڵناس و مامۆستای زانکۆ کۆچی دوایی کرد
کوردستان TV
100%

 

ئه‌مرۆ دووشەممە 25/2/2018 فالح عەبدولجەبار، زانای کۆمەڵناس و مامۆستای زانکۆ، دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، لە نەخۆشخانەی ئەمریکی لە بەیرووت، کۆچی دوایی کردووە.
 
فالح عەبدولجەبار یەکێکە لە بیرمەندە ناسراوە عێراقییەکان و لە ساڵی 1978ـیشەوە عێراقی بەجێ هێشتووە و رووی کردووەتە بەریتانیا، پێش کۆچی دوایی، بەڕێوەبەری پەیمانگای عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە بوو لە بەیرووت.

عەبدولجەبار، کە زانایەکی بواری کۆمەڵناسیی عێراقی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، دەیان ساڵ وەک توێژەر و مامۆستای زانکۆ، لە زانکۆکانی بەریتانیا کاری کردووە.

پێشتر چەند جارێک، ئەو زانا عێراقییە لە لێدوانیدا بۆ میدیاکان، باسی لەوە کردبوو، کە عێراق هەرگیز نابێتە دەوڵەتێکی دیموکراتی، چونکە ”هیچ بنەمایەکی بونیادنانی دیموکراتیەتی لێ نییە“.

ئەو زانا عێراقییە یەکێک بوو لەو کەسایەتییانەی پشتگیریی مافەکانی گەلی کوردستانیان دەکرد و پێشتریش لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (ئەلحوڕە)ی راگەیاندبوو، کە ”کورد مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات“.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.