Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 16:11

لە هێرشێکی ئاسمانیدا 29 هاووڵاتی کوژران

لەو هێرشەدا ژمارەیەك بریندار هەن و لە حاڵەتێكی مەترسیدارن
لە هێرشێكی ئاسمانیدا 29 هاووڵاتی كوژران
کوردستان TV
100%

 لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی هاوپەیمانان كە ئەمریكا سەركردایەتیان دەكات ، بۆ سەر هەر دوو گوندی شەعفە و زەهرە علونی لە دەوروبەری دێرولزوری رۆژهەڵات 29 هاووڵاتی مەدەنی كوژران .

ئاژانسی هەواڵی سانای فەرمی سوری بڵاویكردەوە كە هێرشە ئاسمانییەكە ژمارەیەك برینداریشی لێكەوتەوە كە هەندێك لەو بریندارانە لە حالەتێكی مەترسیدارن ، ئەمە جگە لە زیانی ماددی و رووخانی چەندین خانووی هاووڵاتیان .

هەر بەپێی ئاژانسی هەواڵی سانای سوری , فرۆكەكانی هاوپەیمانان لە 20ی ئەم مانگە چەند گەڕەكێكی لە گوندی بەحرەی دەوروبەری دێرلزوری رۆژهەڵات بۆردومانكرد بەهۆیەوە 16 هاووڵاتی مەدەنی كوژران .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.