Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:50

تەقینەوەیەک لە شاری لیستەری بەریتانیا روویدا

تیمەكانی لێكۆلێنەوە بە چڕی دەستیان كردووە بە بە دواداچوون
تەقینەوەیەك لە شاری لیستەری بەریتانیا روویدا
کوردستان TV
100%

بەرپرسانی ئەمنی بەریتانیا رایانگەیاند كە  تەقینەوەیەك فرۆشگەیەك و خانووێكی لە شاری لیستەی ناوەڕاستی ئینگلتەرای خاپوور كرد، بەوهۆیەوە 6 كەس برینداربوون.

پۆلیسی بەریتانیا روونیشیكردەوە كە  تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە كە ئەو تەقینەوەیە پەیوەندی هەبێ بە تیرۆر و كردەیەكی تیرۆریستی بێ و لەلایەن ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە ئەنجام درا بێت.

پۆلیسی شاری لیستەری بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە تەواوی فەرمانگەكانی فریاكەوتن و بەهاناوەچوون گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر و تیمەكانی لێكۆلێنەوەیش بە چڕی دەستیان كردووە بە بە دواداچوون لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەكە .

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.