Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:19

کاتژمێرێک 10 هه‌زار ساڵ کارده‌کات

به‌رزییه‌كه‌ی 150 مه‌تر ده‌بێت
کوردستان TV
100%


كۆمپانیای ئه‌مازۆن به‌ نیازه‌ كاتژمێریكی گه‌وره‌ دروست بكات كه‌ بۆ ماوه‌ی 10هه‌زار ساڵ كار ده‌كات .

جێف بیزۆسی سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌مازۆن له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرایده‌كات ، ئه‌مه‌ پرۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ و سه‌ره‌تای كاركردنیش له‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ 30 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

دروستكردنی ئه‌م كاتژمێره‌ له‌ ئێستادا له‌ ناو شاخێكی به‌رز له‌ رۆژئاوای تێكساس به‌رده‌وامه‌ و به‌رزییه‌كه‌ی 150 مه‌تر ده‌بێت ، كاتژمێره‌كه‌ سالێ یه‌كجار زه‌نگ لێده‌دات و به‌ وزه‌ی خۆر كارده‌كات .

جۆزیف وتیشی دروستكردنی كاتژمێرێكی گه‌وره‌ له‌ ناو شاخێك ئه‌ركێكی زۆر سه‌خته‌ به‌ڵام رۆژانه‌ یش و كاره‌كان به‌ره‌و پێش ده‌چن و كاتژمێه‌كه‌ش سیمبوله‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ی ماوه‌ درێژ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.