بارەگای بارزانی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، مەراسیمی بەخاکسپاردن و یەکەم ڕۆژی پرسەکە، ڕۆژی یەکشەممە لە بارزان دەبێت و ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە شارۆچکەی پیرمام بەڕێوە دەچێت.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی؛
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)، ئاگاداری جەماوەری خۆشەویستی کوردستان دەکەینەوە کە مەراسیمی بەخاکسپاردن و یەکەم ڕۆژی پرسەکە، ڕۆژی یەکشەممە 6ی ئەیلوولی 2026 لە بارزان بەڕێوە دەچێت.
هەروەها ڕۆژانی دووەم و سێیەمی پرسەی خوالێخۆشبوو، ڕۆژانی دووشەممە 7ی ئەیلوول و سێشەممە 8ی ئەیلوولی 2026 لە شارۆچکەی پیرمام بەڕێوە دەچێت.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
بارەگای بارزانی
5ی ئەیلوولی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.