Trading paint تازه‌ترین فیلمی ئه‌كشنی سینه‌ماكاری كورد " كارزان قادر " ه كه ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی " جۆن تراڤۆڵتا " وه‌ك ئه‌كته‌رێك رۆلێ تێدا ده‌بینی .
كارزان یه‌كه‌م ده‌رهێنه‌ری كورده بتوانێت فیلمێكی ئه‌كشنی له‌م ئاسته به‌رزه له هۆلیوود به‌رهه‌م بێنێت كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌ی ناسراوی هۆلیوود به‌شداری تێدا بكه‌ن .
ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆ نووسی كورد " كارزان قادر " له ساڵی 1982 له شاری سلێمانی له دایك بووه و له ئێستادا نیشته‌جێیه له شاری ستۆكهۆلم له وڵاتی سوید ، ناوبراو ده‌رهێنه‌ری فیلمی " بێكه‌س " ه كه له چه‌ندین فێستیڤاڵی جیهانیدا به‌شداری كرد .
جێی باسه ئه‌م فیلمه له یه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له سینه‌ماكانی جیهان په‌خش ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.