باڵیۆزی توركیا له پڕاگ، رایده‌گه‌ێنێ: داواكاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم-یان گه‌یاندۆته جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك.
ئه‌حمه‌د نه‌جاتی بیگاڵی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو موسلیم له پڕاگی پایته‌ختی كۆماری چیك ده‌ستگیركراوه و ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی ئاسایشی پڕاگ كراوه.
باڵیۆزی توركیا له پڕاگ، جه‌ختیشیكردۆته‌وه كه ته‌له‌فۆنی بۆ جگێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چیك كردووه و پێیگووتووه ، راوێژكاری یه‌كه‌می وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ساڵح موسلیم ده‌كات.
بیگاڵی ده‌شڵێ: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی راده‌ستكردنه‌وه هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی دۆسیه‌كان به لایه‌نی چیكی ده‌ست ده‌كرێت به پڕۆسه‌ی دادگاییكردن و له‌گه‌ڵ چیك به هه‌ماهه‌نگی كار ده‌كه‌ن.
ساڵح موسلیم له لیستی سووری داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادایه و بڕی چوار ملیۆن لیره‌ی توركی به هه‌ر كه‌سێك ده‌به‌خشرا شوێنه‌كه‌ی دۆزیبووایه‌وه .
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه : ئه‌نادۆڵو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.