Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:20

باپیرى میسى کۆچى دوایی کرد

به‌هۆى ناله‌بارى بارى ته‌ندروستى  بووه‌
باپیرى میسى كۆچى دوایی كرد
کوردستان TV
100%

لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رژه‌نتینى و ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ پرسه‌ى هه‌یه‌ و باپیرى كۆچى دوایی كردووه‌، رۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كان له‌ژماره‌ى ئه‌مرۆیان بلاویان كردووه‌ته‌وه‌ میسى پرسه‌ى هه‌یه‌ له‌ئێستادا باپیرى كۆچى دوایی كردووه‌ له‌ته‌مه‌نى 80 ساڵى . 

كۆچى دواییه‌كه‌ى باپیرى میسى كه‌ده‌كاته‌ باوكى دایكى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ به‌هۆى ناله‌بارى بارى ته‌ندروستى  بووه‌ له‌ هه‌ناسه‌دان و سییه‌كانى  له‌ولاتى ئه‌رژه‌نتین دوایی سێ رۆژ مانه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌ كۆچى دوایی كردووه‌.

ئاماده‌كردن: شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.