Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 11:15

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بانگه‌وازی کرد ده‌ستبه‌جێ له‌ سووریا ئاگربه‌ستی مرۆیی جێبه‌جێ بکرێت

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بانگه‌وازی كردووه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن
کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بانگهوازی كرد، به پێی بڕیاری ئهنجوومهنی ئاسایش، دهستبهجێ له سووریا ئاگربهستی مرۆیی جێبهجێ بكرێت.

به پێی راگهیهندراوێكی گوتهبێژی سكرتێری گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان، گوتیرێس بهخۆشحاڵییهوه پێشوازیی له بڕیاری ئهنجوومهنی ئاسایش كردووه سهبارهت به راگهیاندنی ئاگربهستێكی مرۆیی له سووریا كه لانیكهم سیی رۆژ بخایهنێت. 

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بانگهوازی كردووه، به مهبهستی گهیاندنی هاوكارییه مرۆییهكان و گواستنهوهی نهخۆش و بریندارهكان، دهستبهجێ بڕیاری ئاگربهستهكه بخرێته بواری جێبهجێكردنهوه.

ناوبراو ههروهها بانگهوازی كردووه، سهرجهم لایهنهكان پابهندی یاسا نێودهوڵهتییهكان بن و خهڵكی مەدەنی و ژێرخانی دامەزراوە مەدەنییەکان بپارێزن و جهختیشیكردۆته‌وه، له میانی بهرهنگاربوونهوهی تیرۆردا، ئهو بهرپرسیارییەتیانه پشتگوێ نهخرێن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.