Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 04:10

خیمکی رووسی له‌ پاناسیناکۆسی یۆنانی برده‌وه‌

له‌خانه‌ی حه‌وته‌م دێت له‌دوای خیمكی
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیستو سێ خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا یانه‌ی خیمكی رووسی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی پاناسیناكۆسی یۆنانی كردو یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر شه‌ست و یه‌ك خاڵ برده‌وه‌.

 به‌درێژایی ماوه‌ی یاریه‌كه‌ خیمكی باشتر ده‌ركه‌و تا یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا هێنا، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كۆی خاڵه‌كانی خیمكی بووه‌ سی و حه‌وت خاڵ و له‌پله‌ی شه‌شه‌م دێت.

له‌به‌رامبه‌ردا پاناسیناكۆس به‌م شكسته‌ به‌ سی و حه‌وت خاڵ و به‌جیاوازی خألی تۆماركراو له‌خانه‌ی حه‌وته‌م دێت له‌دوای خیمكی . 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.