خانمه گۆرانیبێژی كورد " ساندرا " كه له هه‌مان كاتدا شاعیریشه به زمانی ئیسپانی و به ستایلی پۆپ تازه‌ترین گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه نیشته‌جێی وڵاتی سویسرایه ئاشكرایده‌كات خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه و كاری تۆماركردن و موزیكی گۆرانییه‌كه‌ش ته‌واو بووه .
ناوبراو وتیشی ئه‌م گۆرانییه ته‌نیا كاری كلیپكردنی ماوه به‌ڵام تاكو ئێستا دیار نییه كه‌ی و له كوێ كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت .
ساندرا ساڵی ڕابردوو یه‌كه‌م گۆرانی خۆی به ناوی " پێشمه‌رگه " بڵاوكرده‌وه كه تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه خۆی ئاماده‌ی كردبوو .
جێی باسه " ساندرا عه‌لی " زیاتر وه‌ك شاعیر ناسراوه ، خاوه‌نی چه‌ند كتێبێك و سیدییه‌كی شیعرییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.