Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:32

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: داعش کۆتایی نه‌هاتووه‌

بۆچی گوێ له‌ ئێران بگرین
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رایده‌گه‌ێنێ، رێكخراوی تیرۆریستی داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌و له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌فغانستان ده‌ستی به‌ خۆ رێكخستنه‌وه‌ كردووه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 24-2- 2018 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ وتارێكیدا له‌ زانكۆی ته‌هران رایگه‌یاند: رۆژ ئاوا به‌هه‌ڵداچوون ئه‌گه‌ر وابیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ داعش كۆتایی هاتووه‌، ئه‌و گومانه‌ش وایكردووه‌ كه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رز به‌رامبه‌ر به‌ ئێران قسه‌ بكه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن مادام داعش كۆتایی هاتووه‌، بۆچی گوێ له‌ ئێران بگرین.

زه‌ریفی گوتیشی: هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی داعش بریتییه‌ له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و جه‌نگی ئه‌مریكا له‌ عێراق و  سته‌مه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین، هه‌روه‌ها بێ ئومێدبوونی هاووڵاتیانیش له‌ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانیان، هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.