نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری دەکات
ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، سەرەخۆشی لە بنهماڵه و کەسوکاری بهڕێزیان دەکەم، هاوخەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.