بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە جێگیری دەمێننەوە.
ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت، ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
بۆ سبەی شەممە 5ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی و پەڵە هەور دەمێنێتەوە. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما جێگیر بێت و نزیک بێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت، هەروەها مەودای بینین وەک خۆی (8 بۆ 10 کیلۆمەتر) دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی (بە پلەی سیلیزی):-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | هەینی | شەممە |
| هەولێر | 40 | 40 |
| سلێمانی | 37 | 37 |
| دهۆک | 40 | 40 |
| هەڵەبجە | 40 | 40 |
| چەمچەماڵ | 40 | 40 |
| زاخۆ | 41 | 41 |
| پیرمام | 36 | 36 |
| گەرمیان | 43 | 43 |
| حاجی ئۆمەران | 25 | 25 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.