Erbil 14°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:44

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی که‌رکوک هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌کات

حكومه‌تی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی شیاو خزمه‌تی زیان پێگه‌یشتووانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی نه‌كردووه‌
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

جه‌نه‌راڵ مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ و داعش ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ كه‌ركوك نزیك ببنه‌وه‌ هێزی ئاسمانی عێراق سه‌ركوتیان ده‌كات و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌ دابه‌شكاری خاكی عێراق ناوده‌بات، ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌م هێزه‌ پارێزه‌ر و داواكاری مافی ره‌وای خاك و كیان  و نیشتمانی خۆیه‌تی نه‌ك هیچی تر.

جه‌نه‌راڵ سه‌عدی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ سوپای عێراق بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوكی له‌ئه‌ستۆیه‌ و بوونی هه‌ندێك له‌ چه‌كدارانی داعش له‌م شاره‌دا یان پلانی هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر ئه‌م شاره‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، له‌كاتێكدا كه‌ چه‌ندین هه‌واڵ له‌سه‌ر هه‌بوون و چالاكی چه‌كدارانی داعش له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك له‌ ئاردایه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌ چاودێری توڕی مافی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێشتا به‌ سه‌دان منداڵی برینداری شه‌ڕی ئازدایی موسڵ و شه‌ڕی دژی داعش چاره‌سه‌ی پێویسیتان وه‌رنه‌گرتووه‌ و حكومه‌تی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی شیاو خزمه‌تی زیان پێگه‌یشتووانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی نه‌كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.