به‌رپرسێكی یه‌كێتێ راده‌گه‌ێنێ، ئێستاكه له خوارو و رۆژئاوای كه‌ركوك سه‌دا40ی به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه،جگه له‌شاره‌كان و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانیش، حكومه‌تی ئیتیحادی هیچ كۆنترۆڵێكی به‌سه‌ر ناوچه‌كانه‌وه نییه.
محه‌مه‌د عوسمان ناسراو به حه‌مه‌سوور دووشیوانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به رووداوی راگه‌یاندووه: داعش هێزێكی نزیكه‌ی 1000 چه‌كدارییان له ناوچه‌كه هه‌یه‌و هێزه‌كان هێزێكی مهشقپێكراوه، هێزێكی پارتیزانه، زۆر زه‌حمه‌ته هێزه عێراقییه‌كان بتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزه پارتیزانه ببنه‌وه.
حه‌مه‌سوور دووشیوانی گوتیشی: ئێستاكه له خواروو رۆژئاوای كه‌ركوك ده‌توانین بڵێن نزیكه‌ی له سه‌دا40ی به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه،جگه له‌شاره‌كان و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان نه‌بێ حكومه‌تی ئیتیحادی هیچ كۆنترۆڵێكی به‌سه‌ر ناوچه‌كانه‌وه نییه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.