Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:55

ده‌یلی بێستی ئه‌مریکی: تره‌مپ به‌ نیازه‌ به‌ هۆی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ سزای به‌غدا بدات

حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌هێزترین جۆره‌ چه‌كێكی ئه‌مریكی گرتووه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌هێزترین جۆره‌ چه‌كێكی ئه‌مریكیدا گرتووه‌ واشنتۆن به‌ نیازه‌ سزای حكومه‌تی عێراق بدات.

پێگه‌ی هه‌واڵی ده‌یلی بێستی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌: واشنتن جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 ه‌وه‌ به‌لانی كه‌مه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ تانكی جۆری ئه‌برامزدا گرتووه‌.

پێگه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ده‌شڵێ: ئه‌و تانكانه‌ یه‌كێكن له‌هه‌ره‌ تانكه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ جیهان و تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار.

ktv

ده‌یلی بێست ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ پێی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و تانكه‌ ئه‌مریكییانه‌ ئاڵای حه‌شدی شه‌عبیان له‌سه‌ر هه‌ڵكراوه‌و له‌دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری كه‌ركوك به‌كارهێنراون .

به‌پێی راپۆرته‌كان كه‌ ده‌ست پێگه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ كه‌وتووه‌، واشنتن به‌نیازه‌ له‌ رێگای فشار خستنه‌ سه‌ر به‌غدا ئه‌و تانكانه‌ له‌ عێراق وه‌ربگرێته‌وه‌، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئیداره‌ی واشنتن سزا به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنێ و رێگا نه‌دات كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان چه‌ك به‌ عێراق بفرۆشن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.