گۆرانی بێژی تورك "ڤۆلكان كۆناك" له یه‌كێك له باڕه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ گۆرانی ده‌گوت، كاتێ یه‌كێك له ئاماده‌بووان هه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێ و گوتوویه‌تی "تۆ خائینی نیشتیمانی" و چه‌ند گولـله‌یه‌كی تێگرتووه.
ڤۆلكان هیچ یه‌كێك له گولـله‌كانی به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام به په‌له هۆڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانییه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
شایانی باسه داواكاری گشتی جومهوریه‌ت له ئیسته‌نبۆڵ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد 3 كه‌س ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام دوو كه‌سیان دوای ئه‌وه‌ی ئیفاده‌یان لێ وه‌رگیراوه ئازاد كراون، ئه‌وه‌یشی گولـله‌كه‌ی ته‌قاندووه ئازاد نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.