هێرشێكی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای هەواڵگری لە ناوچەی شاش درك لە كابولی پایتەختی ئەڤغانستان كوژرانی كەسێك و برینداربوونی 6ی دیكەی لێكەوتەوە .
نەجیب دانش گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی ناوەخۆی ئەڤغانستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیس بوك نووسیویەتی كە كەسێكی خۆكوژ بەپشتێنەی بۆمبرێژكراوەوە خۆی لە ناوچەی شاش درك تەقاندەوەو بەهۆیەوە كەسێك كوژراو 6ی دیكەش بریندار بوون . كە ئەو ناوچەیە ژمارەیەك بارەگای ئەمنی لە خۆ دەگرێت .
ئەو هێرشە بەرەبەیانی ئەمڕۆ رویدا كاتێك فەرمانبەران بۆ دەوامی فەرەمی خۆیان دەچوون .
لە لایەن خۆیەوە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە رێگەی پێگەیەكی ئەلكترۆنی خۆیدا بەرپرسیاریەتی ئەو تەقینەوەیەی خستە ئەستۆی خۆی كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كابولی پایتەختی ئەڤغانستانی گرتەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.