سوپای سوید له راپۆرتێكدا كه رۆژی رابردوو بڵاوی كردووه‌ته‌وه داوای له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته كرد تا به له‌به‌رچاو گرتنی زیاد بوونی هێزی به‌رده‌وام و روو له گه‌شه‌ی رووسیا كه ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه، بودجه‌ی به‌رگریی سوید تا 17 ساڵی داهاتوو بگه‌یه‌نێته زیاتر له دوو ئه‌وه‌نده.
بودجه‌ی ئێستای سوپای سوید نزیكه‌ی 50 ملیار كڕۆنه و ئه‌و بودجه‌یه كه سوپا به‌مدواییه داوای كردووه تا ساڵی 2035 زیاد بكرێت بریتیه له 115 میلیار كڕۆن كه ده‌كاته نزیكه‌ی 14 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی.
فه‌رمانده‌كانی سوپای سوید هه‌روه‌ها داوایان كردووه كه ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان بگاته 120 هه‌زار كه‌س.
ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌توانانی سوید پێشنیاریان به حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كردووه تا بڕواته پاڵ په‌یمانی ناتۆ، به بڕوای شاره‌زایانیش ئه‌گه‌ر سوید ئه‌وه بكات، به ئه‌گه‌ری زۆر ده‌بێته هۆی توڕه‌یی زۆری رووسیا.
راپۆرته‌كه‌ی سوپای سوید دوای ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه كه ده‌زگای ئه‌منیی سوید هۆشداریداوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه مۆسكۆ ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاییزی داهاتووی سوید بكات و له راپۆرته‌كه‌دا سوپا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه سیسته‌می سیخوڕیی رووسیا مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی سوید، بۆیه ده‌بێت رێگا له‌وه بگیرێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.