Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:55

زیاتر لە 111 ئافرەت رفێندران

هەندێك لەو ئافرەتانەش تا ئێستا زیندوو ماونەتەوە
زیاتر لە 111 ئافرەت رفێندران
کوردستان TV
100%

لە هێرشێكی تیرۆریستیدا بۆ سەر قوتابخانەیەك لە ویلایەتی یۆبی لە نێجیریا گروپی بۆكۆ حەرامی تیرۆریستی 111 ئافرەتی رفاند .

ئەو گروپە تیرۆریستییە لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا وێنەی ژمارەیەك ئافرەتی رفێنراوی بڵاوكردەوە كە لە شاری شیبۆك باكووری رۆژهەڵاتی نێجیریا لە نیسانی ساڵی 2014 رفێندراون ، هەندێك لەو ئافرەتانەش تا ئێستا زیندوو ماونەتەوە و هەندێكیش لە ئاكامی هێرشە ئاسمانیەكان كوژراون .

بەپێی رێكخراوەكانی بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ , گروپی بۆكۆ حەرام زیاتر لە 2000 كەسی لە ماوەی 4 ساڵدا رفاندووە و تا ئێستا تەنها 500 كەسیان لە رفێندراوانە ئازاد كردووە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.