دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی وێڕای ره‌خنه‌گرتن له رووسیا و ئێران و حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سووریا، ئه‌م بارودۆخه‌ی به ریسواییه‌كی گه‌وره بۆ ئیران و رووسیا وه‌سفكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پشتگیریی له حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن.
به‌هۆی بۆردومانی ئاسمانی ئه‌مدواییه كه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات روویدا، له هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌ی كوژراوان سنووری 400 كه‌سی تێپه‌ڕاند و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێنا .
دۆناڵد ترامپ كه رۆژی هه‌ینی میوانداریی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستوڕالیای كرد، له كۆنفڕانسێكی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ مالكۆم ترانبال، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی رووسیا و ئێران و سووریا به‌مدواییه له غوته به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردوویانه، ریسواییه‌كی مرۆییه و داوێنی ئه‌م سێ وڵاته ده‌گرێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.