Erbil 7°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 23:55

له‌ شاری مێردینی باکووری کوردستان 61 سه‌ربازی تورکیا ده‌ستگیر کران

به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كار بو فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی له‌ حه‌وت ناوچه‌ی سه‌ر به‌ شاری مێردینی باكووری كوردستان، هێزەكانی ئاسایشى توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان ده‌ست پێكرد، بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌ به‌ نهێنی كار بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌كه‌ن.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ حه‌وت ناوچه‌ی مێردین، 61 سه‌ربازی توركیا ده‌ستگیر كران، كه‌ هه‌موویان تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته‌ پاڵ سه‌ر به‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سەرۆكی بزووتنەوەی خزمەتن، كە بەرپرسیار كراوە لە كودەتا سەربازیە شكستخواردووەكەی تەمووزی سالى 2016.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و 61 سه‌ربازه‌ ره‌وانه‌ی ئاسایش كراون، ره‌نگه‌ به‌یانی بهێنرێنه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر و گوتەیان لێ وه‌ربگیرێ.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.