Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:58

ُEU و UN داواى راگەیاندنی به‌په‌له‌ى ئاگربەست لە سوریا ده‌که‌ن

ئه‌مرۆ هه‌ینى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌باره‌ى ره‌وشى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ هەینی یەكێتی ئەوروپا، داوای ئاگربەستی بەپەلەی لەپێکدادانەکانی غوتەی رۆژئاوای سوریا، کردو هاوکات داوای گەیشتنی یارمەتی و هاوکاری کرد بۆ ئەو ناوچانە.

لە بەیاننامەیەکی توندا یەکێتی ئەوروپا توڕەیی خۆی لەرەوشی هەنوکەیی غوتەو برینداربوون و کوژرانی خەڵکی مەدەنی ئەو ناوچانە دەربریوە.

ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو،"یەکێتی ئەوروپا  هیچ وشەیەکی پێ نەماوە بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخە ترسناکەی لە غوتە ڕودەدات پێی دەرببرێت".

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکە داوای گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکات"گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەبێ هیچ تەگەرە و کۆسپێک و پاراستنی گیانی مەدەنیەکانی ئەوێ ئەرکێکی ئەخلاقی و لە پێشینەیە، پێوستە هەر ئێستا شەڕ لەوێ بوەستێرێت"

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ستیڤان دیمستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا، داوای ئاگربەستی بەپەلە دەكات بۆ راوەستاندنی بۆردومانكردنی ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات، ئەوەش پێش چەند کاتژمێرێک دێت لەکۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کە بڕیارە پرۆژە بڕیارێک لەوبارەیەوە بخاتە دەنگدانەوە.

دیمستورا لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: "پێویستە دوای راگەیاندنی ئاگربەست، دەستبەجێ هاوكارییە مرۆییەكان بگاتە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات و نەخۆشەكان و برینداران بگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی ناوچەكە".

هەروەها نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە دەبێت وڵاتانی گەرەنتیکەری پرۆسەی ئاستانە (روسیا و ئێران و توركیا) بە خێرایی كۆببنەوە بۆ سەرلەنوێ دیاریكردنی ناوچەی كەمكردنەوەی بارگرژی لە سوریا.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00ی ئێوارە بەکاتی هەولێر، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر پرۆژە بڕیارێک دەدات کە دوای راگرتنی شەڕ دەکات لە سوریا بۆ ماوەی 30 رۆژ.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.