دەوڵەمەندێکی ئەمریکی رەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەوەی خەرجی بەشێک لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە تەلئەڤیڤەوە بۆ ئورشەلیم -قودس لەئەستۆ بگرێت.
شێڵدۆن ئهدیلسۆن تەمەن 84 ساڵ ، ئەو دەوڵەمەندەیە کە پێشنیازەکەی کردووە و ئێستاش پارێزەرەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ئەوەی بزانن ئەو کارە چەندە لە بواری یاساییەوە رێگاپێدراو و ئاساییە.
ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکاش پێیان وایە، ئەگەر هیچ کێشەیەک لەگەڵ ئەم پێشنیازەدا نەبێت ئەوا دەکرێت ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سوود لە یارمەتی بواری دارایی کەسانی دەوڵەندی دیکەی وڵاتەکەی وەربگرێت، بەتایبەتی جووەکان.
بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئاماژە بەوەشدەکەن، رۆژی پێنجشەممە دواین بەربەستی بەردەم گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤەوە بۆ ئورشەلیم-قودس لابردرا، ئەوەش دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی وڵات پلانی تایبەت بە پاراستنی ئەمنی باڵیۆزخانەکەی پەسندکرد.
رۆژی 6ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا ئورشەلیم-قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت و فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیشی کرد باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤەوە بۆ ئورشەلیم-قودس بگوازێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.