Erbil 4°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:15

به‌یانی هه‌فته‌یه‌کی که‌لتووری بۆ پشتگیری له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین ساز ده‌کرێت

شانۆگه‌ری(شانۆیی فڕینێك به‌ره‌و عه‌فرین) نمایشده‌كرێت
Haftae hfren
کوردستان TV
100%

ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس، ماڵی سوهره‌وه‌ردی و خانه‌ی حیكمه‌ت به‌ هاوكاری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی باشوور هه‌فته‌ی پشتگیری له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی شوبات ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژانه‌ كاتژمێر ٣ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت و تا ٢ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت.

 ڕه‌وه‌ز حه‌مه‌ساڵح یه‌كێك، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس و سینه‌ما سالم  له‌ لێدوانێكدا راگه‌یاند: هه‌فته‌یه‌كی كه‌لتووری بۆ پشتگیری له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین سازده‌كه‌ین له‌م هه‌فته‌یه‌ پشتگرییه‌دا هه‌شت فیلمی دۆكیۆمێنتاری سه‌باره‌ت نه‌ریتی به‌رخۆدانی باكوور و ڕۆژاڤا بێ به‌رانبه‌ر نمایش ده‌كرێن.

ئه‌و هه‌شت فیلمه‌ی كه‌ نمایش ده‌كرێن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

١. با برووسك، له‌ ده‌رهێنانی شێروان قاسم.

٢. ئه‌ز شه‌ڕڤانم، له‌ ده‌رهێنانی شێروان قاسم.

٣. سترانی سه‌ر خه‌ت، له‌ ده‌رهێنانی شێروان قاسم.

٤. فیلمی زه‌ر، له‌ ده‌رهێنانی كازم ئووز.

٥. ساكینه‌ جانسز، له‌ ده‌رهێنانی ده‌رسیم زێره‌ڤان.

٦. نه‌ورۆز، له‌ ده‌رهێنانی ئه‌ڤه‌ گونده‌ش سه‌عده‌تیان.

٧. باهۆز، له‌ ده‌رهێنانی كازم ئووز.

٨. فیلمی دۆكیۆمێنتاریی ژنانی چوارشه‌ممه‌، له‌ ده‌رهێنانی دیاكۆ یه‌زدانی.

شایانی باسه‌ بڕیاره‌ دوو پانێڵی تایبه‌ت بۆ ئاشنابوون و زیاتر ناسینی ئه‌و نه‌ریته‌ و به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕێكبخرێن له‌ژێر ناونیشانی پانێڵی (له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرینه‌وه‌، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا) له‌گه‌ڵ پانێڵی (كورد و جیهان له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی عه‌فریندا).

له‌ كۆتا چالاكیی هه‌فته‌كه‌ش نمایشی شانۆگه‌رییه‌كه‌ بۆ ڕۆحی ئاڤێستا فیشخاپوور و هاوڕێیانی گیانفیدای به‌ ناوی (شانۆیی فڕینێك به‌ره‌و عه‌فرین)، كه‌ له‌ ده‌رهێنانی ڕزگار ئه‌مین له‌ سه‌كۆی ئازادی پاركی ئازادی نمایشده‌كرێت.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.