Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:49

مێرکل: پێویسته‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا کار بۆ ڕاگرتنى کۆمه‌ڵکوژى سوریا بکات

ئه‌نجێلا مێركل سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌ڵمانیا
مێركل: پێویسته‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كار بۆ ڕاگرتنى كۆمه‌ڵكوژى سوریا بكات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌ڵمانیا دوێنى پێنجشه‌ممه‌ 22ـی شوبات، داواى له‌ وڵاتانى ئه‌وروپى كرد هه‌وڵ و هه‌نگاو بنن بۆ وه‌ستانى كۆمه‌ڵكوژیه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن حكومه‌تى سوریا له‌ گوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات.

ئه‌نجێلا مێركل سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌ڵمانیا پێش دانیشتنى له‌ لوتكه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ برۆكسل، چه‌ند وته‌یه‌كى بۆ په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش كرد و رژیمى سوریاى تاوانبار كرد به‌ كوشتنى خه‌ڵكى سڤیل و گه‌مارو دانى ناوچه‌كه‌ هه‌روه‌ها وتى "رژێمى سوریا شه‌ڕ دژى تیرۆریست ناكات، به‌ڵكو دژى خه‌ڵكى خۆى، كوشتنى منداڵان و ڕووخانى نه‌خۆشخانه‌كان به‌ كۆى گشتى ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌ ده‌بێت ئیدانه‌ بكرێت" هه‌روه‌ها مێركل جه‌ختى له‌وه‌ كرد یه‌كێتى ئه‌وروپى ده‌بێت ڕۆڵێكى به‌هێز ببینێت له‌ قه‌یرانى سوریا و هه‌نگاوى په‌له‌و راستى بنیات بۆ وه‌ستانى ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌.

ئه‌نجێلا مێركل وتى: وه‌ك ئه‌وروپای، ده‌بێت ئێمه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین و هه‌وڵى وه‌ستانى ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ بده‌ین و ئه‌و داوایه‌شى له‌ ڕوسیا و ئێران كرد كه‌ پشتگیرى ڕژێمى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، ڕى به‌ وه‌ستانى كۆمه‌ڵكوژیه‌ و وێرانكردنى شاره‌كه‌ بكه‌ن.

به‌هۆى هێرشه‌ تونده‌كه‌ى رژیمى سوورى بۆ سه‌ر قه‌راغه‌كانى شارى غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات له‌ ڕۆژى دووشه‌ممه‌وه‌ زیاتر له‌ 250 هاووڵاتى كوژراون و سه‌دان كه‌سیش بریندارن.

له‌ كۆربه‌ندى قسه‌ى ئاشتى كه‌ له‌ كازاكى پایته‌ختى ئاستانه‌ له‌ ئایارى 2017، روسیا و ئێران و توركیا بڕیاریان دا ناوچه‌ى غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات ببێته‌ ناوچه‌یه‌كى ئارام و نه‌هێشتنى شه‌ڕو پیكدادان له‌و ناوچه‌یه‌.

غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات 400.000 نیشته‌جێی تێدایه‌ بۆ ماوه‌ى 5 ساڵه‌ له‌ ژێر ئابلۆقه‌ى نیزامیكى سه‌قه‌ت.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.