Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:07

له‌ هه‌ولێر شانۆگه‌ری "خاڵه‌ ڤانیا" نمایش کرا

له‌ رۆژی 27ی ئادار شانۆییه‌كه‌ له‌ سلێمانییش نمایش بكرێت
shnoGare xila vinyi
کوردستان TV
100%

له‌ هۆڵی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، شانۆگه‌ری "خاڵه‌ ڤانیا " نمایش كرا، كه‌ له‌ ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی رزگار تاهیر بوو.

خاڵه‌ ڤانیا له‌ نووسینی  نووسه‌ری روسی ئه‌نتوان (چیخه‌ڤ)ه‌، شێروان مه‌حمود وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، هه‌روه‌ها له‌ نواندنی گۆران نامیق، هیران محێدین، سۆران ئه‌كره‌م، ته‌لار هیرانی، شڤان خزر و شیرین محه‌مه‌د بوو.

شایانی باسه‌ بریار وایه‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شانۆ له‌ رۆژی 27ی ئادار شانۆییه‌كه‌ له‌ سلێمانییش نمایش بكرێت.

كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.