Erbil 27°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:23

ئێلیا ڤیڤیانی پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا

به‌ كاتی سێ كاتژمێرو پانزه‌ خوله‌ك و سیی چركه‌ بڕی
کوردستان TV
100%

 
پایسكیلسواری ئیتاڵی، ئێلیا ڤیڤیانی له‌ تیپی كویك ستێپ فلۆرس پله‌ی یه‌كه‌می له‌ قۆناغی دووه‌می پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوزه‌بی له‌ یاری پایسكیلسواری له‌ ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا .

ڤیڤیانی ته‌مه‌ن بیستونۆ ساڵ درێژی سه‌دوپه‌نجاوچوار كیلۆمه‌تری قۆناغی دووه‌می پێشبڕكێكه‌ی له‌ دورگه‌ی یاس به‌ كاتی سێ كاتژمێرو پانزه‌ خوله‌ك و سیی چركه‌ بڕی و پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ركرد.

 جێگای باسه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڤیڤیانی نازناوی پێشبڕكێی پایسكیلسواری دوبه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو، سبه‌ی هه‌ینی ململانێكانی قۆناغی سێیه‌می پێشبڕكێی پایسكیلسواری ئه‌بوزه‌بی به‌ درێژی سه‌دوسیی و سێ كیلۆمه‌تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.