Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:04

دیگۆ شوارتزمان یاریه‌که‌ی برده‌وه‌

ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش سێ بوو
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی ریۆ بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی، له ‌قۆناغی دووه‌م دیگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی رووبه‌رووی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی فیدریكۆ دیلبۆنیس بوه‌وه‌و یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن برده‌وه‌.

 شوارزتمان له‌یاریه‌كه‌دا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردو توانی به‌ئه‌نجامی دووكۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام بباته‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش سێ بوو.

 به‌م بردنه‌وه‌ش‌ یاری داهاتووی شوارتزمان له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر براوه‌ی نێوان مارین چیلیچی كرواتی و گیل مۆنفیسی فه‌ره‌نسی ده‌بێت.

 له ‌یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناغدا خاوه‌ن پۆلینی چواره‌می پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ ئه‌لبێرت رامۆسی ئیسپانی دووچاری شكست بوه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی تێنسزانی چیلی نیكۆلاس جاری، كاتێ یاریه‌كه‌ی به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن برده‌وه‌.

 تێسنزانی چیلی نیكۆلاس جاری ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردو توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ بباته‌وه‌، به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش نیكۆلاس خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و له‌وێش رووبه‌رووی بابلۆ كۆیڤاسی ئۆرگوایی ده‌بێته‌وه‌.

 پێویسته‌ بوترێت هه‌ر له‌هه‌مان قۆناغ یاری نێوان مارین چیلیچ و گیل مۆنفیس به‌هۆی شه‌پۆلی باران بارینه‌وه‌ وه‌ستێنرا، له‌كاتێك یاریه‌كه‌ له ‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م گیل مۆنفیس به‌شه‌ش سێ براوه‌بوو، له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش هه‌ردوولا به‌حه‌وت گێم یه‌كسان بوون.

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.